پایتەخت

هەسەدە: مافی خۆمانە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین

هەسەدە: مافی خۆمانە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین
کورتە

گروپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کۆبانێ

گروپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کۆبانێ، بەم هۆیەوە هێزەکانی هەسەدە ئاماژە بە بەرگری کردن دەکەن.

 

کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) بڵاویکردەوە، گروپەکانی دیمەشق بە بەکارهێنانی 7 درۆن هێرشیانکردە سەر گوندی باقیلە لە باشووری جال ئاغا، هاوکات جموجۆڵ و هێرشی ئەو گروپانە بۆ سەر گوندەکانی قاسمیە و زەرکۆتکی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەستیپێکردووە.
 


هەسەدە لەسەر پێشێلکردنی ئاگربەست دەڵێت: "ئەم هێرشانە پێشێلکردنێکی ئاشکرای ئاگربەست و پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ڕێککەوتننامەکانی ئێستان، کە هێزەکانمان ناچار دەکات مافی بەرگری لە شەڕڤانان و خەڵکەکەیان ئەنجام بدەن".

27 کانونی دووەم 2026 21:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026