پایتەخت

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەکان: یاسای ڕزگارکردنی کوردەکان پێشکەش دەکەم

لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەکان:  یاسای ڕزگارکردنی کوردەکان پێشکەش دەکەم
کورتە

یەکێک لە سیناتۆرە دیارەکانی کۆمارییەکان، دەیەوێت یاسای ڕزگارکردنی کورد پێشکەشی کۆنکرێسی ئەمریکا بکات

یەکێک لە سیناتۆرە دیارەکانی کۆمارییەکان، دەیەوێت لەم هەفتەیەدا یاسای ڕزگارکردنی کورد لە بەرژەوەندی ڕۆژئاڤا پێشکەشی کۆنکرێسی ئەمریکا بکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ تێکچوونی دۆخی سوریا دەکات، پێی وایە، کە کورد لەبەردەم هەڕەشەی حکومەتی نوێی سوریادایە چونکە هاوپەیمانی تورکیایە.

 

لیندسی گراهام باس لەوەدەکات، کارەساتبار دەبێت بۆ ناوبانگی ئەمریکا و بەرژەوەندییە ئەمنیە نیشتمانیەكانی واز لە کوردەکان بهێنن، کە هاوپەیمانێکی سەرەکی بوون لە شکستپێهێنانی چەکدارانی داعش.

 

لیندسی گراهام لەسەر خستنەڕووی یاسایەک دەڵێت: "لەم هەفتەیەدا یاسایەک کە سزای توند بەسەر هەر حکومەت و گروپێکدا بسەپێنێت تێوەگلابێت لە کردەوەی دوژمنکارانە دژی کورد دەخەمەڕوو".

 

لە درێژەی قسەکانیدا سیناتۆرە دیارەکەی کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەدا، پێی وایە یاسای ڕزگارکردنی کورد پشتیوانییەکی بەهێزی دوولایەنەی دەبێت و دەبێت بڕگەی کاریگەر لەخۆبگرێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی.

27 کانونی دووەم 2026 17:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026