ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپا: ئاگربەستی ڕۆژئاڤا و سووریا بكرێت بە هەمیشەیی
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دۆخی سووریا هاتنە دەنگ
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دۆخی سووریا هاتنە دەنگ و دەیانەوێت، ئاگربەستی باكوری رۆژهەڵاتی سووریا(ڕۆژئاڤا) بكرێت بە هەمیشەیی و مافی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا وڵاتانی دیکە لەبارەی دۆخی سووریا و كورد بڵاوکرایەوە، پێشوازی لە درێژكردنەوەی ئاگربەست دەكەن بۆ ماوەی 15 رۆژ لەنێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە).
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەنەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەكەن پابەند بن بە ئاگربەستەوە، هەموو لایەنەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا هان دەدەن بۆ ئەوەی بە خێرایی رەزامەندی نیشان بدەن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە هاتووە، پشتیوانی قۆناغێكی راگوزەری سیاسی گشتگیر دەكەن لە سووریا كە مافی هەموو هاوڵاتیان بپارێزرێت، جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی رێڕەوە مرۆییەكان و دەستپێكردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان دەكەن لە كۆبانێ.