پایتەخت

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
کورتە

سەرچاوەیەک بۆ پایتەخت میدیای، دانیشتنی سبەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا

 

بڕیاربوو سبەی دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پۆستەکە دواخرا.

 

کەمێک پێش ئێستا، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆ ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخراوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکنەکەوتنی بەربژێرێکی دیاریکراوی یەکێتیی وپارتی هەروەها کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

 

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەکردەوە، ماوەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کۆتایی دێت و نابێت لەو ماوەیە تێپەڕێت.

 

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، شەشەمین سەرۆککۆماری عێراق بۆ چوار ساڵی ئایندە هەڵدەبژێردرێت، وەکو عورفێکی سیاسی پۆستەکە بە کورد دەدرێت.

26 کانونی دووەم 2026 23:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026