پایتەخت

سەرۆک بارزانی و تۆم بارک لەسەر دۆخی سووریا قسەیان کرد

سەرۆک بارزانی و تۆم بارک لەسەر دۆخی سووریا قسەیان کرد
کورتە

تۆم باراک ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی و سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەکات

 

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لەگەڵ سەرۆک بارزانی لەسەر دۆخی سووریا و گرنگی پاراستنی ئاگربەست قسەیان کرد.

 

کەمێک پێش ئێستا، تۆم بارک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە پەڕەی فەرمی خۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە، ئەمشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سووریا و گرنگیی پاراستنی ئاگربەست و دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە، بەتایبەتی لە کۆبانی.

 

تۆم بارک سەبارەت بە عێراق هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕوون دەکاتەوە،  ئەو حکومەتەی کە لەلایەن ئێرانەوە دابمەزرێنرێت (سەپێندرێت) سەرکەوتوو نابێت، نە بۆ خواستەکانی عێراق و سووریا بۆ داهاتوویەکی گەشتر، و نە بۆ هاوبەشییەکی کارا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

26 کانونی دووەم 2026 23:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026