سبەی سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت
بڕیارە سبەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەشێوەی دەنگدان لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە،
بڕیارە سبەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەشێوەی دەنگدان لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە، تا ئێستا هیچ کاندیدێکی هاوبەشی نێوان یەکێتیی و پارتی دیاری نەکراوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سبەی سێشەممە 27ـی 1ـی 2026، لە دانیشتنێکی تایبەت هەڵبژاردن بۆ شەشەمین سەرۆککۆماری عێراق ئەنجام بدرێت.
ڕۆژی 8ـی 1ـی 2026، پارتی و یەکێتیی لەسەر دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و بەڵام نەگەیشتن بەهیچ کاندیدێکی هاوبەش.
14 کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەفەرمی ناوەکانیان پەسەندکراون و دیارترینیان، فوئاد حسێن، نزار ئامیدی و موسەننا ئەمین کە سبەی لە کۆی 329 کورسی پەرلەمان لەلایەن بۆ دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگ دەدرێت.
لە ساڵی 2005 وەکو عورفێکی سیاسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە کورد دەدرێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنی پێشووی پارتی و یەکێتیی پۆستەکە بۆ یەکێتیی یەکلا دەکرێتەوە.