مەزڵووم عەبدی: سوپاسی مەسرور بارزانی دەکەم
مەزڵووم عەبدی، سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هاوکارییەکانی مەسرور بارزانی بۆ ڕۆژئاڤا دەربڕیوە
مەزڵووم عەبدی و مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکان بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و گواستنەوەی زیندانیانی داعش بۆ عێراق و هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاڤا کرد.
کەمێک پێش ئێستا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە هەژماری فەرمیی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هاوکارییەکانی حکومەتەکەی بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەربڕیوە، سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنمان کردەوە.
مەزڵووم عەبدی، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی پێشکەش بە ڕۆژئاڤای کردووە دەربڕیوە، کە گیانی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی هەردوولا لەم بارودۆخە سەختەدا دەردەخات.