پایتەخت

وەزارەتی کارەبا : دەبێت سەرپێچیکاران پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەن کە نەیان داوە

وەزارەتی کارەبا : دەبێت سەرپێچیکاران پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەن کە نەیان داوە
کورتە

وەزارەتی کارەبا هۆشداری دەدات

وەزارەتی کارەبا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی پارەی پسووڵەکانیان لەکاتی خۆیدا نەداوە و دەڵێت: " پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدرێت کە نەدراوە".

 

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ نەهێشتنی سەرپێچیکردن و ڕاکێشانی کارەبای نایاسایی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا دەستپێکردووە، ئەو کەسانەی کارەبایان بەکارهێناوە بەبێ ئەوەی هاوبەش ئەژماری کارەبای هەبێت یان نەدانی پارەی پسوولەکان لە کاتی خۆیدا دەبێتە هۆی ئەوەی سەرپێچیکاران پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەن کە نەیان داوە و ڕووبەڕووی سزای دارایی توند دەبنەوە.

 

وەزارەتی کارەبا سزای ئەو کەسانەی بە نایاسایی کارەبا بەکاردەهێنن جەختی لەوەکردەوە، دەبێت پارەی سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بدەن، کە بە نایاسایی بەکاریان هێناوە و ڕەوانەی دادگە دەکرێن و لەوانەیە دووچاری پچڕانی هەمیشەیی کارەبا ببنەوە.

26 کانونی دووەم 2026 19:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026