عێراق بوویە پەناگا بۆ زیندانیانی داعش
عێراق لە ترسی داعش ملیارها دۆلاری لە دیواری کۆنکرێتی سەر سنووری سووریا خەرج کردوو
عێراق لە ترسی داعش ملیارها دۆلاری لە دیواری کۆنکرێتی سەر سنووری سووریا خەرج کردوو، کەچی ئێستا بووەتە پەناگا بۆ زیندانیانی داعش.
پڕۆژەی دروستكردنی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری سووریا و عێراق، بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە هەتانە ناوەوەی داعش بۆخاکی عێراق، بەدرێژایی 615 کم و تا ئێستا نزیکەی 400 کم تەواو بووە.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق رەزامەندیداوە لەسەر وەرگرتنەوەی تیرۆریستانی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و رەگەزنامە بیانییەکانی دیکەش، کە تا ئێستا لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بوون.
لەگەڵ قوڵبوونەوەی پێکدادانەکان لە سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لەو گرتووخانەی شەدادی و کەمپی هۆڵ کشانەوەی خۆی ڕاگەیاندبوو.
پڕۆژەی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەلایەن عێراقەوە بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ خەرجکراوە و رۆژانە 24 كاتژمێر چاودێری دەكرێت، دیوارەکە دەكەوێتە ناوچەی تریفاوی باشووری قەزای ڕەبیعە لە پارێزگای موسڵ، بەیەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەی عێراق دادەنرێت.
دروستکردنی ئەم دیوارە کۆنکرێتییە لەکاتێکدایە، ئەندامانی داعش بە فەرمی و بەفڕۆکەی ئەمریکی هێنرانەوە بۆ نێو عێراق کە ژمارەیان نزیکەی 7000 کەس بووە ئەمەش وادەکات عێراق ببێتە پەناگایەکی ئارام بۆ زیندانیان.