پایتەخت

وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیاری گرینگ لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ ساڵی 2026، وەڵامی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیاکان دەداتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان:


ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.

سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم بەرچاورونیانە بخەینە روو.

١- تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریارو ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

٢- تا ئێستا هیچ ڕێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.

٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە. 

٤- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەو لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە ( واتە بڕیارو ڕێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەساڵی ٢٠٢٦ ).  

بۆیە تکایە هەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە ، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.

بۆ چەندهەمین جار چەند بارەی دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری 
٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

25 کانونی دووەم 2026 20:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026