پایتەخت

ئەحمەد شەرع بەرزاییەکانی جۆلان بە کرێ دەدات

ئەحمەد شەرع بەرزاییەکانی جۆلان بە کرێ دەدات
کورتە

وردەکاریی کۆبوونەوەی داهاتووی دیمەشق و تەلئەڤیڤ ئاشکرا کرا.

لە پێشهاتێکی نوێی دا، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیایی ئیسرائیل، ئەحمەد شەرع دەیەوێت بەرزاییەکانی جۆلان بۆ ماوەی 25 ساڵ بە کرێ بداتە ئیسڕائیل.

کەناڵی ئای 24 نیوزی ئیسڕائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ئاماژەی بەوەکرد، گەشبینییەکی زۆر هەیە کە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دیمەشق بکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشوەچوونە بەرچاوەی کە لە پرسی پەیوەستبوونی سووریا بە رێککەوتنەکانی ئیبراهیمیەوە بەدی دەکرێت.

سەرچاوەکە باس لەوەدەکات، پلانی سەرەتایی دیمەشق تەنیا بریتی بوو لە رێککەوتنێکی ئەمنی و کردنەوەی نووسینگەیەکی پەیوەندیی ئیسرائیلی بەبێ سیفەتی دیپلۆماسی.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکە هاتووە، بەهۆی گوشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کرانەوەی زیاتری سووریا، رووداوەکان بە ئاڕاستەیەکی خێراتردا دەڕۆن.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی کەناڵی ئای 24ـی ئیسرائیلی، حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع چارەسەرێکی مامناوەند بۆ پرسی جۆلان پێشنیاز دەکات، کە بریتییە لە بەکرێدانی بەرزاییەکانی جۆلان بۆ ماوەی 25 ساڵ بە ئیسرائیل.

25 کانونی دووەم 2026 16:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026