تێچووی نوێکردنەوەی پاسپۆرتی سلێمانی کەم کرایەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی مژدەی زیادکردنی خزمەتگوزارییەکی نوێ بە هاووڵاتییان دەدات.
لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە لە کاتێکدا هێشتا زیاتر لە یەک ساڵ ماوە بۆ بەسەرچوونی (Expire)، تێچووەکەیان بۆ کەم کراوەتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی پاسپۆرتی سلێمانی دا هاتووە، ئەم جۆرە مامەڵەیە کە لەسەر خواستی هاووڵاتی خۆیەتی، پێشتر بڕی 200,000 هەزار دیناری لێ وەردەگیرا، بەڵام ئێستا کراوە بە تەنها 50,000 هەزار دینار.