پایتەخت

ریک سانتۆرەم: تۆم باراک خیانەتی لە کورد کردووە

ریک سانتۆرەم: تۆم باراک خیانەتی لە کورد کردووە
کورتە

ئەندامێکی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا، کردەوەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە "جێگەی شەرمەزارییە" ناو دەبات.

ئەمریکییەکان داوای دوورخستنەوەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دەکەن.

ریک سانتۆرەم، ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە، کوردەکان لە ڕۆژئاڤا لەبری ئەوان ئەرکە سەختەکەیان دژی داعش ئەنجامداوە، شەڕی ئەو گرووپەی کردووە و دیموکراسییەکی فرەئاینییان دامەزراندووە.

ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرد و گووتی: "ئەو (تۆم باراک) لە پێناو تورکیا خیانەتی لە کورد، کریستییانەکانی سووریا و تەنانەت لە ئەمریکاش کردووە. کردەوەکانی جێگەی شەرمەزازییە و دەبێت دووربخرێتەوە."

ئەمە یەکەمجار نییە ئەمریکییەکان ڕەخنە لە تۆم باراک دەگرن و پێشووتر، پیتەر گاڵبرەیس، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ئەمریکی ڕایگەیاند: "تۆم باراک تەنیا لە کاری خانووبەرە دەزانێت و ئەزموونی لە سیاسەت نییە، بێ ئەوەی بزانێت ئەحمەد شەرع کێیە پشتیوانی دەکات."

24 کانونی دووەم 2026 09:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026