پایتەخت

سەرۆك بارزانی باوكێكی خەمخۆرە و نەخێرێکی گەورە بە ڕووی پیلانگێڕییەكاندا بەرز دەكاتەوە

سەرۆك بارزانی باوكێكی خەمخۆرە و نەخێرێکی گەورە بە ڕووی پیلانگێڕییەكاندا بەرز دەكاتەوە
کورتە

شاهۆ نەجم کەرکووکی سەرۆک بارزانی وەک باوکێکی خەمخۆر وەسف دەکات

هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاڤا چڕتربووەتەوە، شاهۆ نەجم کەرکووکی سەرۆک بارزانی وەک باوکێکی خەمخۆر وەسف دەکات و دەڵێت: "ڕۆڵەكانی لە هێزێكی تاریك پەرست دەپارێزێت".

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاهۆ نەجم کەرکووکی بڵاویکردەوە، وڵاتانی زلهێز و سەردەست دەیانەوێت ڕەنجی 15 ساڵی ڕۆژئاوای كوردستان بە بابدەن، سەرۆك بارزانی وەك باوكێكی خەمخۆر (نا)ییەكی گەورە بە ڕووی پیلانگێڕییەكاندا بەرز دەكاتەوە، سەرەرای هەڵكشانی تەمەنی، بۆ ساتێك ناسرەوێت و پەیوەندی و دۆستایەتی و تەنانەت پەیوەندییە كەسییەكانی خۆی بەكاردەهێنێت ڕۆڵەكانی لە هێزێكی تاریك پەرست و ڕەفتار هۆڤانییەت دەپارێزێت.

 

شاهۆ نەجم کەرکووکی باسی لەوەکرد، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، پەروەردەی دەستی سەرۆك بارزانین و لەسەر عەقیدەی ( خوداناسی و مرۆڤدۆستی و نیشتیمانپەروەری) گۆشكراون، هەرچی پێویست بێت بۆ سەرخستنی دۆزی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان كردویانە.

 

لە درێژەی قسەکانی شاهۆ نەجم کەرکووکی هاتووە، ماڵی بارزانی هەوراز و سەختی زۆریان تێپەڕاندووە، دڵنیایە و دەزانێت ئەم تاریكیە بۆ هیوا دەگۆرن و ناهێڵن جارێكی دیكە كورد لە هیچ پارچەیەكی كوردستان ڕەنج بەخەسار و زەلیلی بەر دەرگای هیچ داگیركەرێك بێت.

22 کانونی دووەم 2026 22:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026