3 ملیۆن و 100هەزار دۆلار لەگەڵ 90 دەفتەری یانەی نەورۆز لای یەکێتییە
لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە نوێترین زانیارییەکان، سەبارەت بە پارەی یانەی نەورۆز ئاشکرا دەکات
لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە نوێترین زانیارییەکان، سەبارەت بە پارەی یانەی نەورۆز و ڕێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیی ئاشکرا دەکات.
لاهور شێخ جەنگی لە زیندانەوە ڕایگەیاند، ئامادە نییە لە زیندان دانوستاندن بکات و ئامادە نییە یەکێتیی ڕێک بکەوێت، لەسەر داوای خۆی دەیەوێت کەیسەکەی بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و هەموو تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.
بەگووتەی لاهور شێخ جەنگی، لە شەوی هێرشەکەی لالەزار 3 ملیۆن و 100هەزار دۆلار لەگەڵ 90 دەفتەری یانەی نەورۆز بردراوە و لای یەکێتییە.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی لە نێو زینداندا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی تەندروستی باشە و تا ئیستا 30 کتێبی خوێندووەتەوە.