پایتەخت

مەسرور بارزانی: پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ پەیدا دەکەین

مەسرور بارزانی: پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ پەیدا دەکەین
کورتە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەدات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان دژ بە خەڵکی ڕۆژئاڤا دەدات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، دەیەوێت پشتیوانی نێودەوڵەتی پەیدا بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ و پێکدادان بێت، پێویستە ئەو هێرشە ناڕەوایەیی دەکرێتە سەر خەڵکی کورد لە ڕۆژئاڤا بووەستێت.

 

مەسرور بارزانی تاوتوێی ڕاگرتنی شەڕی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان کردووە و دەڵێت: "قسەی جددیمان لەسەری کردووە و هیوادارم ئەنجامی هەبێت بەرەو کۆتایی شەڕ و سەقامگیری بڕوات".

 

سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، هیچ کەسێک لەگەڵ شەڕ نییە و دەبێت کۆتایی بێت و  ئاگربەست ڕابگەیەندرێت، ئەو فشارە دەروونییە لەسەر خەڵکی کوردستان نەمێنێت.

 

مەسرور بارزانی سەبارەت بە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ جەختی لەوەکردەوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵی جددی داوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ تەنانەت میوانداری تۆم بارک و مەزڵووم عەبدی کردووە، هەروەها چەندین جار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام داوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد، جەنابی سەرۆک لە ئیتاڵیا تەرکیزی لەسەر ئەوە بووە پەیامەکانی بە دونیا بگەیەنێت کە دەبێت دەرفەتێک بە ڕێککەوتن بدرێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

22 کانونی دووەم 2026 18:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026