پایتەخت

لاهور شێخ جەنگی: ڕۆژئاڤا پێویستە تەسلیمی ڕێکەوتنی خۆبەدەستەوەدان نەبێت

لاهور شێخ جەنگی: ڕۆژئاڤا پێویستە تەسلیمی ڕێکەوتنی خۆبەدەستەوەدان نەبێت
کورتە

سەرۆکی بەرەی گەل لە زیندانەوە پەیامی بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا هەیە

سەرۆکی بەرەی گەل لە زیندانەوە پەیامی بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا هەیە، جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویستە کورد بجەنگێت.

 

دوێنێ چوارشەممە بورهان رەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ سەردانی لاهور شێخ جەنگی لە زیندان کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی پرسی ڕۆژئاڤا ئەنجام داوە.

 

کەمێک پێش ئێستا، بورهان رەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە پەیامی سەرۆکی بەرەی گەل بۆ کوردانی ڕۆژئاڤا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "پێویستە هەموو کورد بجەنگێت  بەتایبەت هێزەکانی کوردانی رۆژئاڤا بەهەموو رەنگەکانیانەوە، پێویستە تەسلیمی ڕێکەوتنی خۆبەدەستەوەدان نەبن".

 

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەدا: "بەهەمووان نەهێلن ئەم موئامەرەیە سەربگرێت، ئەگەر ئەم موئامەرەیە سەربگرێت شتێک نامێنێت لە سووریا بەناوی قەزیەی کورد".

 

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی نێوان تۆم بارک، مەزڵووم عەبدی، مەسرور بارزانی و محەممەد ئیسماعیل ئەنجام درا، جەخت لە رێگریکردن لە تووندوتیژی لە سووریا کرایەوە.

 

کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بە یەکگرتووی دژی داگیرکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان و بەگشتی لە جیهان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

22 کانونی دووەم 2026 17:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026