150 زیندانیکراوی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە عێراق
ههڵمهتی گواستنهوهی زیندانییانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق دهستیپێكردووه و له ڕۆژانی داهاتوو ههزاران تیرۆریست دهنێردرێنه عێراق
لە چوارچێوەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی سووریا، زیندانییانی داعش بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە گرووپێکی 150 کەسی داعش، لە حەسەکە زیندانی کرابوون، نێردراون بۆ عێراق. بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژە بە ناردنی 7000 تیرۆرستی دیکەی داعش لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ عێراق دەدەن.
بە گووتەی چارڵس لیستەر، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دژە تیرۆر و گرووپە تووندڕەوەکان لە ڕۆژهەكاتی ناوەڕاست، گواستنەوەی ئەم داعشانە وەک بەشێک لە هەنگاوەکانی دووبارە ڕێکستنەوەی ئاسایشی سووریا دەبیندرێت، ئەمەش لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024. چونکە هەبوونی زیندانیانی داعش لە ناوچەکە وەک هەڕەشە لەسەر سەقامگیری سووریا هەژمار دەکرێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی دیموکراتی سووریا (هەسەدە) کرد. تێیدا بڕیاری ئاگربەست و لەخۆگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەلایەن سووپای سووریاوە دا.