پایتەخت

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع بڵاوبوویەوە

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع بڵاوبوویەوە
کورتە

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن داوای پاراستنی ماف و كەرامەتی گەلی كوردی لە ئەحمەد شەرع کردووە.

بەپەلە.. دوێنێ سێشەممە سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تاتوێی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سووریایان کردووە، هاوکات سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردووەتەوە، كە ئەوان لەگەڵ ئاشتیدان و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت.


دەقی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع:

راگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە:

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی دوێنێی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد ئەلشەرع.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك شەرع وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات گەیشتۆتە ڕێككەوتن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت.

21 کانونی دووەم 2026 09:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026