هەسەدە: ئێمە پابەندبوونی تەواوی هێزەکانمان بە ئاگربەست ڕادەگەیەنین
هێزەکانی سووریای دیموکرات، پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنەکەی 18ـی ئەم مانگە دووپات دەکەنەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات، پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنەکەی 18ـی ئەم مانگە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: " هیچ کردەوەیەکی سەربازی دەست پێناکەین".
کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی سووریای دیموکرات( هەسەدە) ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندبوونی تەواوی هێزەکانمان بە ئاگربەست ڕادەگەیەنین، کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەری ڕێککەوتوون".
هەسەدە جەخت لەوەدەکاتەوە، هیچ کردەوەیەکی سەربازی دەست پێناکەن و هەروەها کراوەیی خۆیان بۆ کەناڵە سیاسییەکان و چارەسەری دانوستان و دیالۆگ دووپات دەکەنەوە.
هەسەدە باسی لەوەکرد، ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەم بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئارامی و سەقامگیری بکات.