پایتەخت

تۆم باراك: ئامانجی بنەڕەتی هەسەدە کۆتایی هاتووە و ئێستا دیمەشق ئامادەیە بۆ بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان

تۆم باراك: ئامانجی بنەڕەتی هەسەدە کۆتایی هاتووە و ئێستا دیمەشق ئامادەیە بۆ بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان
کورتە

نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سووریا ئاماژە بە کۆتایی هێنانی ئەرکی هەسەدە دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سووریا ئاماژە بە کۆتایی هێنانی ئەرکی هەسەدە دەکات و دەڵێت: "شەڕی داعش تەواو بووە و ئێستا دیمەشق ئامادەیە بۆ بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان".

 

ئەمڕۆ سێشەممە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دۆخی سووریا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە و لە ئێستا سووریا حکومەتێکی ناوەندی دانپێدانراوی هەیە کە پەیوەندی بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کردووە بۆ شکستپێهێنانی داعش.

 

تۆم باراك  باس لەوەدەکات، بارودۆخەکە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری بەرەو ڕۆژئاواو هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و پاساوەكانی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هەسەدە دەگۆڕێت، ئامانجی بنەڕەتی هەسەدە وەک هێزی سەرەکی شەڕی داعش لەسەر زەوی کۆتایی هاتووە، چونکە ئێستا دیمەشق ئامادەیە و توانای ئەوەی هەیە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان لە ئەستۆ بگرێت.

20 کانونی دووەم 2026 19:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026