ڕاگەیاندراوێکی بەپەلە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژئاڤا: بە مەبەستی ڕێککەوتن و ئاگربەست ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا ئاماژە بەوەدەدات، بە مەبەستی ڕێککەوتن و ئاگربەست ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکن.
کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: "به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه".
بەگووتەی نێچیرڤان بارزانی، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە پێشکەشکردنی هاوکاری گووتی: "ئامادەی هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن و پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن".