بۆ ڕاگەیاندنی پشوو دەسەڵات دراوە بە زانکۆکان
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی زانکۆکان بڕیار دەدات
جیا لە پارێزگای دهۆک سبەی سێشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحوکمی) لە پێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابییان پشووی فەرمییە، لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری خۆیدا.
کەمێک پێش ئیستا، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا سبەی سێشەممە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، تەنیا لە ناوەندەكانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشوو دەبێت.
بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سۆران لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحکومی پشووی ڕاگەیێنرا.
لەلایەکی دیکەوە، تەنیا لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پشووی فەرمی نییە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.
سەبارەت بە پشووی زانکۆ و پەیمانگاکان، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دەسەڵات دراوە بەسەرۆکی زانکۆکان بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی کەش وهەوا بریاری پێویست وەربگرن لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابییان.