کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بەردەوامە
زیاترە لە کاتژمێرێکە، کۆبوونەوەی سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە
زیاترە لە کاتژمێرێکە، کۆبوونەوەی سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەسەر ڕیککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوانیان بەردەوامە.
شەوی رابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانییان واژۆ کراو، لە ئێستادا کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو سەرکردەی گەورەی سووریا بەردەوامە.
چاوەڕوان دەکرێت، کۆبوونەوەکە كۆتایی بە ئاڵۆزی و گرژییهكانی سووریا بهێنێت، بڕیارە ڕاگەیەندراوی فەرمی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە