پایتەخت

مەترسی ئازادبوونی هەزاران چەکداری داعش هەیە

مەترسی ئازادبوونی هەزاران چەکداری داعش هەیە
کورتە

زیندانی شەدادی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەرچووە

 

زیندانی شەدادی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەرچووە، بەمەش مەترسی ئازادبوونی هەزارەها چەکداری داعش دروستبووە.

 

کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، لە بەیانییەوە زیندانی شەدادی، کە هەزاران دەستگیرکراوی ڕێکخراوی داعش لێ دەستبەسەرن، تووشی هێرشی هێزەکانی سەربە دیمەشق بووە، هێزەکانیان ڕووبەڕووی هێرشەکان بوونەتەوە بەم هۆیەوە دەیان لە شەڕڤان و برینداربوون.

 

زیندانی شەدادی، دەکەوێتە شاری شەدادی سەربە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی 2014 هەزارەها چەکداری مەترسیداری داعشی تیاییدا دەستبەسەرکراون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەسەدە، زیندانی شەدادی نزیکەی 2 کیلۆمەتر دوورە لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە، ئەم بنکەیە هیچ دەستێوەردانێکی نەکردووە.

 

هەسەدە ئاگاداری ڕای گشتی دەکاتەوە، لە ئێستادا زیندانی شەدادی بەهۆی ئەم هێرشانەوە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانییان دەرچووە.

 

ئەم هێرشکردنە بۆ سەر زیندانی شەدادی لەکاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو ڕێککەوتن لەبارەی ئاگربەست لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی واژۆکرا.

19 کانونی دووەم 2026 18:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026