پایتەخت

زالمای خەلیلزاد: نەیارەكەت دەستگیر بكە و لە زیندان هاوپەیمانی لەگەڵ بكە

زالمای خەلیلزاد: نەیارەكەت دەستگیر بكە و لە زیندان هاوپەیمانی لەگەڵ بكە
کورتە

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا داوا دەکات حزبەکانی کوردستان، لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی حکومەت پێکبهێنن.

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا توانج لە ڕێککەوتنەکەی نێوان سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی یەکێتی دەدات و بە ستایلێکی نوێی سیاسی ناوی دەبات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، زالمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لە عێراق ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دا و نووسی، ستایلێكی سیاسی سەرنج راكێش، "نەیارەكەت دەستگیربكە و لە زیندان هاوپەیمانی لەگەڵ بكە".

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی زاڵمای خەلیلزاد دا هاتووە، دۆخی سیاسی لە کوردستان خەوشدارتر دەبێت، ئەوەی پێویستمانە لە ئێستادا، حزبە سیاسییە سەرەكییەكان یەکگرتوو بن لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ پێکهێنانی حکومەت لە هەرێم. رۆڵێکی کاریگەریش بگێڕێت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە بەغدا، دابەشبوونەکانی ئێستا و تاقیکردنەوە سەیر و سەمەرەکان و هەوڵدان بۆ "بەرژەوەندیی کەسیی" دۆخەكە تێکدەدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دوای لە 156 ڕۆژ لە زیندانی، شاسوار عەبدولواحید ئازاد کرا و دوو ڕۆژ دواتر، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوویەوە  و ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ ڕەیان کلدانی کۆبوویەوە.

19 کانونی دووەم 2026 15:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026