پایتەخت

تۆم باراک: دوو سەرکردەی گەورەی سووریا داهاتوویەکی گەشاوەتر دادەڕێژن

تۆم باراک: دوو سەرکردەی گەورەی سووریا داهاتوویەکی گەشاوەتر دادەڕێژن
کورتە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا دەستخۆشی لە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، بۆ سووریا دەستخۆشی لە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دوو سەرکردەی گەورەی سوریا کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ هەموو سووریاییەکان دابڕێژن، ئەم ڕێککەوتنە و ئاگربەستە نوێنەرایەتی خاڵێکی سەرەکی وەرچەرخان دەکات.

 

تۆم باراک باس لەوەدەکات، کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە سووریا، ئەمریکا لە هەموو قۆناغێکدا لە پشت ئەم پرۆسەیەوە وەستاوە، بە تایبەتی هاندەرە بۆ چوونە ناوەوەی تەواوی هاوبەشە کوردەکان بۆ ناو سووریایەکی یەکگرتوو و گشتگیر کە بەرژەوەندی و مافەکانی هەموو هاووڵاتییانی دەپارێزێت.

18 کانونی دووەم 2026 21:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026