پایتەخت

خێزانێک لە شۆفێری پیکابێک خۆش بوون

خێزانێک لە شۆفێری پیکابێک خۆش بوون
کورتە

خێزانێکی کەرکووک لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە خۆشبوون کە لە کورەکەیانی دا و هەڵات

دوای ئەوەی شۆفێری پیکابێک لە گەنجێکی شاری کەرکووک دەدات و هەڵدێت، ماڵی گەنجەکە بە بێ هیچ بەرامبەرێک لە شۆفێرەکە خۆشبوون.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە گرتە ڤیدیۆیەک دا دەردەکەوێت هاووڵاتییەک لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی بەردەم دادگەی کەرکووک پیکابێک لێی دەدات و ڕاستەوخۆ شۆفێرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت و بەم هۆیەوە هاووڵاتییەکە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

 

گەنجەکە ناوی " هونەر فاخیر"  تەمەن 26 ساڵانە، بەهۆی رووداوەکە نەشتەرگەری قاچی بۆکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، فاخیر قادر، باوکی هونەر ڕایگەیاند، ماڵی شۆفێری پیکابەکە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، ئەوانیش بێ هیچ بەرامبەرێک لەو ماڵە خۆشبوون.

18 کانونی دووەم 2026 19:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026