پایتەخت

سەرۆک بارزانی پەیامی خۆی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا بڵاوکردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامی خۆی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا بڵاوکردەوە
کورتە

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، هیوادارە مەرسوومی ژمارە 13ـی 2026 ببێتە زەمینەیەک تا بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری مافەکانی کوردی تێیدا دەستەبەر بکرێت.

سەرۆک بارزانی مەرسوومی ئەحمەد شەرع بە ئیجابی ناو دەبات و داوا دەکات مافی کورد لە سووریا گەرەنتیی دەستووری هەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بارەگای بارزانی، پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هیوادارن بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن، كە ئێستا لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ئارادایە. داواش دەکات هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە، كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لە نێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە دەرچوونی مەرسوومی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد کرد و بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانێت. هیوادارە ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە لە پیرمام بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و تۆماس باراک بەرێوەچوو و ئامانجی کۆبوونەوەکە، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كێشه‌ی كورد بوو له‌ سووریای نوێ، دروستبوونی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌سپاندنی كۆی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ ده‌ستووری نوێی حكومه‌تی سووریاد.

18 کانونی دووەم 2026 14:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026