فەرهاد شامی: زیاتر لە 100 هەزار چەکدار هێرشدەکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان
فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداری لە فراوانبوونی هێرشەکانی سووپای سووریا دەدات.
تا دێت شەپۆلی هێرشەکانی سووپای سووریا فراوانتر دەبێت و گوتەبێژی هەسەدە هۆشداری دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە پێگەی ڕۆناهی تیڤی ڕایگه‌یاند، حکومەتی کاتی سووریا هێزەکانی خۆی لە دەوروبەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردووەتەوە و پێداگرن لەسەر فراوانکردنی بازنەی هێرشەکانیان.
فەرهاد شامی ئاماژەی بە قەبارەی هێرشەکان کردووە و گووتی، لە سێ لاوە و بە زیاتر لە 100 هەزار چەکداری سووپای سووریا هێرش دەکەنە سەر باکوور و رۆژئاوای وڵاتەکە. بەڵام ئەوان هێزەکانیان دەستەوەستان نەوەستاون و دەیان کاروانی سەربازیی ئەو چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگەیاندووە، گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق ڕێككه‌وتنیان پێشێل كردووە، تاكه بژارده‌ی سه‌ره‌كی له به‌رده‌میان جه‌نگی مان و نه‌مانه، بۆیە داوا لە گەنجانی ناوچەکان دەکەن چەک هەڵبگرن.
کەمێک دوای ئەم داواکارییەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر لە گەنجان، شاری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن سووپای عەرەبیی سووریاوە دەستی بەسەرداگیرا.