پایتەخت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی
کورتە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوا دەکات کێشەکانی سووریا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

دەم پارتی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بڵاو کردەوە.

دوێنێ شەممە شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالییان کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەوەکەییان ئەنجامداوە و تێیدا ئۆجەلان جەختی کردووەتەوە، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە ناوچەکە، بەمەش زۆر نیگەرانە لە پێشهاتەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ئۆجەلان جەختی لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارتی خۆی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، هەموو لایەنەکان ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن و بەرپرسیارانە و بە پەرۆشانە لەم بابەتەدا مامەڵە بکەن.

دواجار عەبدوڵڵا ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراسی و بەردەوام بوونی لەسەر بانگەوازی 27ـی شوبات دووپات کردەوەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا جارێکی دیکە جەختی لە گرنگی هەنگاوی پێویست بۆ پێشخستنی پرۆسەکە کردەوەتەوە.

18 کانونی دووەم 2026 10:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026