فرۆکەیەک بە 11 کەسەوە لە ئەندەنووسیا بێسەرووشێن بوو
لە ئەندنووسیا فڕۆکەیەک بێسەرووشوێن دەبێت و تەنیا پاشماوەی سووتاوی بەشێک لە پارچەکانی دۆزراونەتەوە.
فڕۆکەیەک لە ئەندەنووسیا بە شێوەیەکی سەیر لە کاتی فڕیندا ون دەبێت و کەس نازانێت چی بەسەر هاتووە.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆیەکانی ئەندونووسیا بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی جۆری ART 42-500 بە 8 کارمەندی فرۆکە و 3 سەرنشینەوە، لە شاری مەکەساری ڕۆهەڵاتی ئەندەنووسیا لە کاتی فڕینی بەسەر دەریادا بێسەرووشێن بوو.
بەگوێرەی ئاژانسی خزمەتگوزاری بەدواداچوونی گەشتی شارەکە، لە کاتی نزیکبوونەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی مەکەسار و وەرگرتنی ڕێنمایی لەلایەن کۆنترۆڵکردنی ترافیکی ئاسمانی، فڕۆکەکە لە ڕادار دیار نەماوە.
لە تۆڕەکۆمەڵایتییەکان وێنەی شوێنی پاشماوەی سووتاوی بەشێک لە پارچەکانی فڕۆکەکە لەسەر چیای "ماونت بولو سەرەونگ" دۆزراونەتەوە، بەڵام فڕۆکەکە و سەرنشینەکانی ناوی دیار نین.
بەرپرسانی ئەندەنووسیا تا ئێستا بە فەرمی تێکشکانی فڕۆکەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئاندی سوڵتان، سەرۆکی بەشی ئۆپەڕاسیۆنەکانی تیمی بەدواگەڕان و ڕزگاکردنی ئەندونووسیا ڕایگەیاند، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە تیمیان بۆ شوێنی پاشماوەکان ناردووە.