پایتەخت

دوای دانیشتنەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کێشە کەوتە ناو نەوەی نوێ!

دوای دانیشتنەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کێشە کەوتە ناو نەوەی نوێ!
کورتە

کێشە کەوتووەتە نێو جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خەڵكی هەولێر و بادینان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانییان نەکردووە.

دوای دانیشتنەکەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ, کێشە و ناکۆکی کەوتە نێو ئەندامانی سەرکردایەتی نەوەی نوێ و ناڕزایەتی نوێ سەری هەڵداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نێو نەوەی نوێ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێکی خەڵکی هەولێر و بادینان لە نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید نەکردووە، کێشە و دەمەقاڵێ کەوتووەتە ناو نەوەی نوێ.

ئەو سەرچاوەی نەوەی نوێ کە ئەمڕۆ لە شوێنی کۆبوونەوەکە بووە بە پایتەخت میدیای گوت: "ئەوانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەشداریان کرد، هیچیان خەڵکی هەولێر و بادینان نەبوون، تەنها کەسانی نزیک لە شاسوار عەبدولواحید و ئەوانەی خەڵکی سلێمانی بوون بەشداریان تێدا کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەندامانی دیکەی نەوەی نوێ لە هەولێر و بادینان ئەمە بە جیاکاری ببینن و ناڕەزایەتی دەرببڕن."

بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، هەر دوای کۆبوونەوەکە کاردانەوەی تووند لەسەر ئەم بابەتە دروستبووە و ئێستا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەیە، تاوەکو پێش ئاشکرابوونی چارەسەر بکرێت.

ئەمڕۆ لە سلێمانی و دوای ئازادکردنی لە زیندان بە سێ رۆژ، شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوویەوە، لە کاتێک پێشتر دەیگوت: "هیچ کاتێک ئامادەنیم لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی دانیشتن بکەم."

17 کانونی دووەم 2026 15:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026