پایتەخت

ئەوقافی سلێمانی لەسەر ڕووداوی مزگەوتەی گەڕەکی ڕاپەڕین هاتە دەنگ

ئەوقافی سلێمانی لەسەر ڕووداوی مزگەوتەی گەڕەکی ڕاپەڕین هاتە دەنگ
کورتە

لیژنەیەک لەسەر مەلای مزگەوتی بەختەوەری پێک دەهێندرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دوابەدوای ڕووداوەکەی مزگەوتی بەختەوەری هاتە دەنگ و دەڵێت: "لیژنەیەک لەسەر وتاربێژەکە پێک دەهێنین".

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ھیچ مامۆستایەکی وتارخوێن نابێت (ڕاستەوخۆ یان نا راستەوخۆ )ھێرش بکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لە کاتی وتار و لەنێو حەرەمی مزگەوتدا.

بڵاوکراوەکەی ئەوقافی سلێمانی دوای ئەوە دێت، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ فارس مەولوود، وتاربێژی مزگەوتی بەختەوەری لە گەڕەگی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، لە کاتی وتاردان دا، وشەی نەشیاوی بەرامبەر کوردانی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە.

وەک کاردانەوەیەک ئەوقافی سلێمانی بەرامبەر ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە دا، بریاریاندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەنە دروستی بابەتەکە و لەکۆتایدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەن.

16 کانونی دووەم 2026 18:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026