هاتووچۆی هەولێر: بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی چاودێریتان دەکەین
تیمەکانی هاتووچۆی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی (مەدەنی و میری) چاودێری شۆفێران دەکات
تیمەکانی هاتووچۆی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی (مەدەنی و میری) چاودێری شۆفێران دەکات و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە پابەندی یاساکان بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان لە ترافیکلایتەکان، لە بازگە و مەفرەزەکان، بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی 2026 دەست بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات، تیمەکانییان ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان، چونکە شەقامەکان موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتیانی دیکە بکات.