پایتەخت

شەڕ و دەمەقاڵێی بافڵ تاڵەبانی و د. لەتیف رەشید

کورتە

شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و د. لەتیف رەشید ڕوویدا

کێشە و دەمەقاڵێ لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و د. لەتیف رەشید ڕوویدا

 

بافڵ تاڵەبانی، ماوەی هەفتەیەکە لە بەغدا لە ماڵی مام جەلال دەمێنێتەوە، لەو ماوەیە چاوی بە چەندین سەرۆک و سەرکردەی عێراقی کەوتووە، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی بە تووڕەییەوە چووەتە کۆشکی سەلام، کە شوێنی مانەوەی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقە.

 

ماڵی مام جەلال و کۆشکی سەلام هەردووکیان لە شەقامی جادریەن لە بەغدا و سەد مەترێک لێکەوە دوورن.

 

سەرەتا پاسەوانەکان رێگریان لە چوونە ژوورەوەی بافڵ تاڵەبانی کردووە، دواتر چووەتە ژوورەوە بە د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی گوتووە، دەبێت لە بەربژێربوونت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکشێیتەوە، چونکە ئێمە خۆمان بارودۆخمان باش نییە و تۆ بەمشێوەیە یەکێتی زیاتر لاواز دەکەی، د. لەتیف بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە، بەخوا من کاندیدم و ناکشێمەوە، ئەمەش لەبیر خۆت بەرەوە.

 

ئەم قسانەی د. لەتیف رەشید، بافڵ تاڵەبانی زۆر تووڕە کردووە و بووەتە کێشە و دەمەقاڵێیەکی تووندیان، تەنانەت بافڵ تاڵەبانی چەندین وشەی نەشیاوی لە بەرامبەر فەخامەتی سەرۆککۆمار بەکارهێناوە.

 

بافڵ تاڵەبانی بە ناخۆشی کۆشکی سەلامی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە شوێنی مانەوەی خۆی، هەر ئەو کاتە و بۆ رۆژی دواتر، د. لەتیف هەرچی ناسیاو و خزم و کەسوکارە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی خێزانی، قوباد تاڵەبانی و چەندین کەسی دیکەی بنەماڵەکەی کۆ کردووەتەوە و پێی گوتوون، بافڵ تاڵەبانی چ وشەیەکی خراپە لە دژی من کردوویەتی و من تەواو نیگەرانم لەم کارانەی، لێرە بەدواوەش پابەندی یەک بڕیاری یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی نابم.

14 کانونی دووەم 2026 21:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026