یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە سوپای عەرەبی سووریا و تورکیا دەدات
لینزی گرام، سیناتۆری ئەمریکی : هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سووریا قبوڵ ناکەین
دوابەدوای هێرشکردنە سەر هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە سوپای عەرەبی سووریا و تورکیا دەدات و دەڵێت: "قبوڵی ناکەم هێرش بکەنە سەریان".
ئەمڕۆ چوارشەممە لینزی گرام، سیناتۆری ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەسەر هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەتی نوێی سووریا ئاگادار دەکاتەوە کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر کەمینەکان قبوڵکراو نییە، ڕەنگە هێزەکانی سوپای سوریا و تورکیا زیاتر پێشڕەوی بکەن لە دژی هاوپەیمانە کوردەکان.
لینزی گرام باسی لەوەکرد: "پێشڕەوی هەنگاوێک کە پێموایە کاردانەوەی توندی ئەمریکا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لە کاتێکدا پاڵپشتی ئەوە دەکەم کە دەرفەتێک بدرێت بەم حکومەتە نوێیەی سوریا".
ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد: "قبوڵی ناکەم هێرشی دژ بە هاوپەیمانە کوردەکانمان بکرێت، کە هێزی سەرەکین لە لەناوبردنی چەکدارانی داعش".