ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
ئەنجوومەنی نوێنەران ناوی ئەو کاندیدانەی بەشێوەیەکی فەرمی پەسەند کردووە بڵاوکردەوە
دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی وردبینی بۆ سیڤی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەران ناوی ئەو کاندیدانەی بەشێوەیەکی فەرمی پەسەند کردووە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٤)ـی یاسای بڕگەکانی کاندیدکردن بۆ دیوانی سەرۆک کۆماری ژمارە (٨)ـی ساڵی 2012، ناوی ئەو کاندیدانە ئاشکرا دەکات کە مەرجە یاساییەکانی کاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەدیهێناوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوانەی ناویان لەناو ئەو کاندیدانەی کە مەرجە یاساییەکان نەهاتووەتەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کۆمار، مافی خۆیانە بەنووسراو لە ماوەی 3 ڕۆژ دا تانە لە دادگەی باڵای فیدراڵی تۆمار بکەن.
ناوی ئەو کاندیدانەی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پەسەند کران بەم شێوەیەیەی خوارەوەیە:
1. شوان حەوێز
2. ئەحمەد عەبدوڵڵا
3. حسێن تەها
4. نەجمەدین عبدالکریم
5. ئاسۆ فەریدون
6. سامان عەلی
7. سەباح ساڵح
8. عەبدوڵڵا محەممەد
9. لەتیف ڕەشید
10. ئیقبال عەبدوڵڵا
11. نزار محەممەد
12. سەردار عەبدوڵڵا
13. فوئاد حسێن
14. موسەننا ئەمین
15. نەوزاد هادی
زیاتر لە هەفتەیەک بوو، پڕۆسەی وردبینی بۆ سیڤی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەلایەن لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراقەوە ئەنجام دەدرا، کە 81 کەس خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کردبوو.