پایتەخت

لە کەرکووک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

لە کەرکووک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
کورتە

پارێزگای کەرکووک ڕۆژێکی بەبۆنەی یادی ئیمام موسای کازم کردە پشوو

پارێزگای کەرکووک بەبۆنەی یادی ئیمام موسای کازم بە مەرج پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکە ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای کەرکووک بڵاویکردەوە، بەبۆنەی یادی ئیمام موسای کازم بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتاییەکان، ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان، بەو مەرجەی ئەم بڕیارە کار نەکاتە سەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی زانکۆ و ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان خۆیان دەبێت.

پارێزگای کەرکووک باس لەوەدەکات؛ دەوامی فەرمی لەو فەرمانگانەی کە ئەرکی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بەردەوام دەبێت.

14 کانونی دووەم 2026 16:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026