پایتەخت

وەرگرتنی پارەی زیادە لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلاری سپی بە شین حەرام کرا

وەرگرتنی پارەی زیادە لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلاری سپی بە شین حەرام کرا
کورتە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، جیاکاریکردنی لە گۆڕینەوەی دۆلاری سپی بە شین حەرام کرد.

دوای بڵاوبوونەوەی دیاردەی وەرگرتنی پارەی زیادە لە کاتی گۆڕینەوەی دۆلاری سپی بە دۆلاری شێن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا کردارەکە حەرام دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەیەکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دیاردەی وەرگرتنی پارەی زیادە لەکاتی گۆڕینەوەی دۆلاری سپی بە دۆلاری شین بڵاوبووەتەوە، ئەم کردارە لە ڕوانگەی شەرعەوە دروست نییە و حەرامە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان؛ پێویسته‌ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به‌ دۆلاری شینی ئه‌مریكی ده‌ست به‌ ده‌ست بێت و بێ‌ زیاده‌ و كه‌می بگۆردرێن به‌یه‌كتری، چونكه‌ هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوە دا، لە ڕوانگەی شەرعەوە ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به‌ دۆلاری شین، پێویسته‌ دۆلاره‌ سپیه‌كه‌ بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه‌ له‌ دراو، ئینجا به‌و دراوه‌ دۆلاری شین بكڕێت.

14 کانونی دووەم 2026 16:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026