پایتەخت

ئەیوب قەرا: ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی سووریا کراوە

ئەیوب قەرا: ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی سووریا کراوە
کورتە

بەر لە هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ سەر دەسەڵات، ڕێککەوتن لە دابەشکردنی خاکی سووریا کراوە.

وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل نهێنی ڕێککەوتنێک لەسەر دابەشکردنی خاکی سووریا بە گوێرەی تائیفە و پێكهاتەكانی ئاشکرا دەکات.

ئەیوب قەرا، وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل، کە  بەرەچەڵەك درووزییە، لە چاوپێكەوتندا لەگەڵ كەناڵی ئەل جەزییرە ڕایگەیاند، "هەموو ئەوانەی شرۆڤەی رێككەوتنی پاریس دەكەن لە نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و لایەنی ئیسرائیلی، دەمەوێت مژدەیەكی گرنگتان بدەمێ‌، بەبێ‌ سەربەخۆیی سوەیدا (ناوچەی درووز نشینەكان) هیچ رێككەوتنێك ناكرێت."

لەسەر پرسی دابەشکردنی خاکی سووریا وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ئاماژی بەوەکردووە، دابەشکردنی خاکی سووریا بە گوێرەی تائیفە و پێكهاتەكانی پرسێکە، کە بەر لە هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ سەر دەسەڵات ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

ناوبرو جەخت لە سەربەخۆیی درووزەکان کردەوە و گووتی: "ئێمە هیچ گومانێكمان نییە لەوەی درووزەكان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێن، پێشتر سەربەخۆی لە پاریسەوە راگەیەندرا، بەمزووانەش سەربەخۆیی لە سوەیداوە رادەگەیەندرێت."

ئەیوب قەرا هیوا دەخوازێت كورد و عەلەوییەكان كۆنفیدراڵی یان دەوڵەتێكی سەربەخۆ بەدەستبهێنن، چونكە دابەشكردنی سووریا بوونی هەیە و رێكەوتوون لەسەری کراوە.

14 کانونی دووەم 2026 10:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026