پایتەخت

ئەمڕۆ 750 پارچە زەوی لە کانی قڕژاڵە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ 750 پارچە زەوی لە کانی قڕژاڵە دابەش دەکرێت
کورتە

لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، نزیکەی 750 پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت

سەدان پارچە زەوی دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ 14-1-2026‌، نزیكه‌ی 750 پارچه‌ زه‌ویی دیكه‌ له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كانی قڕژاڵه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر)، تا ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی له‌ سنووری 12 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی وه‌ك شه‌مامك، بنه‌سڵاوه‌، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، به‌حركه‌، كانی قڕژاڵه‌، مه‌خموور، قوشته‌په‌، دیبه‌گه‌ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا دابه‌ش كراون.

هاوکات بە دابەشکردنی نزیكه‌ی 750 پارچه‌ زه‌ویی دیكه‌ له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كانی قڕژاڵه، ئەمە ده‌بێته‌ 13 شاره‌وانی كه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر زه‌وییان دابه‌ش كردووه‌.

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان جەخت دەکەنەوە کە پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە، لە سنووری شارەوانییەکانی خۆیاندا زەوییان پێ دەدرێت.

14 کانونی دووەم 2026 10:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026