پشووی فەرمی لە سۆران ڕاگەیەندرا
لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردیە پشووی فەرمی
لە دوای ڕاگەیاندنی پشوو لە پەروەردەی شارباژێر، سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانیش لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردیە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاویکردەوە، بۆ سەلامەتی قوتابییان سبەی چوارشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پشووی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران هۆکاری پشووەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەیان.