پایتەخت

دەزگای ئاسایشی هەرێم: سەرۆکی باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانیمان دەستگیر کرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم: سەرۆکی باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانیمان دەستگیر کرد
کورتە

سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کە فەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، گروپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.

13 کانونی دووەم 2026 20:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026