پایتەخت

پشووی فەرمی راگەیەندرا

پشووی فەرمی راگەیەندرا
کورتە

بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە، پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناوچەیەک ڕاگەیەندرا

پەروەردەی شارباژێڕ وەکو یەکەم شوێن، بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند.

 

کەمێک پێش ئێستا، له‌تیف حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ بڵاویکردەوە، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ که‌شناسییه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ، له‌ پێناوی پازاستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران، بڕیارماندا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندنی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان پشووی فەرمی بێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هیچ ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ڕانەگەیاندووە.

13 کانونی دووەم 2026 20:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026