پایتەخت

مەسرور بارزانی و دۆناڵد ترەمپ بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکەن

مەسرور بارزانی و دۆناڵد ترەمپ بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس دەکەن
کورتە

مەسرور بارزانی و دۆناڵد ترەمپ لە داڤۆس چاویان بەیەک دەکەوێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆڕبەندی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا بە ئامادەبوونی چەندین سەرکردە دیاریی جیهان دەستپێدەکات و هەر یەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی ئەمریکا بەشداری تێدا دەکەن.

 

کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، هەموو ساڵێک رۆژی 19 تا 23ـی 1ـی 2026 بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردە سیاسیەکان، بازرگانان نوێنەرانی وڵاتان و هەرێمەکان و رێکخراوە جیهانییەکان بەڕێوەدەچێت.

 

سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی، بە فەرمی بانگهێشتی کۆڕبەندی داڤۆس بۆ ساڵی 2026 کراوە کە تیاییدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادە دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت چاویان بە یەکتر بکەوێت.

 

کۆڕبەندی داڤۆس، ساڵی 1971 بە دەستپێشخەریی کلاوس شواب، ئابووریناسی گەورەی ئەڵمانی دامەزراوە، ئامانجی دروستکردنی کەشێکی فراوانی گفتوگۆی ئابووری بووە لەسەر ئاستی سەرکردە سیاسی و بارزرگانی و ئەکادیمییە باڵاکان و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت.

 

داڤۆس شارۆچکەیەکی بچووکە لە سویسڕا و کەوتووەتە دامێنی چیای ئالپ، ساڵانە لە کەشێکی بەفراوی و پلەی گەرمی ژێر سفری سەدی، سەرکردەکانی جیهان کۆ دەکاتەوە.

13 کانونی دووەم 2026 18:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026