پارەی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هێزەکان لە دابەشکردنی هاوکاری دارایی دەکاتەوە
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پایتەخت میدیا، هەواڵی لەسەر دابەشکردنی پارەی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بڵاوکردەوە، وەزارەتی پێشەمەرگە بە فەرمی وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکەی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 خرایە سەر هەژماری وەزارەت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان رۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی 15ـی 1ـی 2026، دەست بە دابەش کردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات، لەم مانگەدا، زیاتر لە %97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە وەردەگرن
هێزەكانی هاوپەیمانان مانگانە بڕەپارەیەك وەك هاوكاری بەسەر پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەرانی لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكەن.