پایتەخت

ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد – به‌ریتانیا لەسەر پایتەخت میدیا هاتە دەنگ

ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد – به‌ریتانیا لەسەر پایتەخت میدیا هاتە دەنگ
کورتە

ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەدا تیمی پایتەخت کاری ڕۆژنامەوانیی خۆیان لە بەردەم دادگەی سلێمانی بکەن.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ڕێگریکردن لە کاری ڕۆژنامەوانی تیمی پایتەخت میدیا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد – به‌ریتانیا ڕایگەیاند، لە بەردەم دادگە، ئاسایشی سلێمانی ڕێگری لە تیمی ڕۆژنامەوانی پایتەخت میدیا کرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکان دا گرتن.

ڕێکخراوەکە ئیدانەی ئەم پێشێلکاریانە دەکات و بە مەترسی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان و نەبوونی ئازادی رادەربرین نیشانی دەدات.

دواجار ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا جەخت دەکەنەوە، ئەوان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردن لە رۆژنامەنووسان و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکەن و دەیخەنەڕوو.

13 کانونی دووەم 2026 11:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026