پایتەخت

ئایا داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا زیاد دەکرێت؟

ئایا داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ بەغدا زیاد دەکرێت؟
کورتە

ڕاستی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

 

 

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە زیادکردنی بڕی ئەو داهاتە نانەوتییەی کە هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدای دەکات، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ دەخاتە ڕوو و ڕەتی دەکاتەوە هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە نرا بێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پایتەخت میدیا) ڕایگەیاند: "تا ئێستا هیچ وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر زیادکردنی داهاتی نانەوتی لە 120 ملیار دینارەوە بۆ 200 ملیار دینار، سەردانی بەغدای نەکردووە."

 

بەپێی ڕێککەوتنی ئێستای نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، کە تایبەتە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەند کراوە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات.

 

سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانکاری لەو بڕە پارەیەدا، سروە محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، کە هەر جۆرە زیادکردن یان کەمکردنەوەیەک لە بڕی ئەو 120 ملیار دینارە، پێویستی بە گفتوگۆی فەرمی و ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەیە.

12 کانونی دووەم 2026 22:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026