پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دەفەوتێت؟
پایتەخت زانیاری لەسەر دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرا دەکات
ماوەی 2 مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هاتووە، کارمەندانی سەر سندقی دەنگدان، تا ئێستا شایستە دارییەکانیان لە حکومەتی عێراق وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی دروستکردنی ڤیزا کارت بۆ کارمەندانی سەرسندقی دەنگدان پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەریان دا دواخراوە و بەڵام پارەکە دەدرێت.
ڕۆژی سێشەممە 17ـی 11ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی دا.
بەگووتەی نەبەرد عومەر، لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی پارەکە دەکرێت، بەڵام کاتی زۆری پێویستە و ڕوون نییە، چونکە نزیکەی 200 هەزار کارمەندی سەرسندوقی دەنگدانە.
پارەی کارمەندانی سەرسندوقی دەنگدان بەم شێوەیەیەی خوارەوەیە:
-سەرپەرشتیارانی بنکەی دەنگدان 400 هەزار دینار.
-بەڕێوەبەرانی وێستگە 300 هەزار دینار.
- کارمەندی سەر سندوق 200 هەزار دینار.
-فەرمانبەر و سەرپەرشتیاری بنکەی دەنگدان 300 هەزار دینار.
- بەڕێوەبەری وێستگە 200 هەزار دینار.